١٢ ئەیلوول ٢٠١٦ - ١٦:٢٧
دەسگیر کرانی کەسێکی سەربە داعش لە ڕوسیا

هێزە ئەمنیەتیەکانی ڕوسیا کەسێکی سەربە تاقمی ترۆریستی داعشیان دەسگیر کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری سپۆتنیک ، دەزگەی ڕۆژنامەوانی ئەمنیەتی فیدراڵی ڕوسیا ئیف ئیس بی ڕۆژی دوشەممە ڕایگەیاند ئەم ریکخراوەیە ، کەسێک کە هێزی کۆ دەکردەوە بۆ داعش لە ناوچەی کارلیا لە باکووری رۆژئاوای ئەم وڵاتە دەسگیر کردووە.

دەزگەی ڕۆژنامەوانی ئیف ئیس بی وتی: گومان لێکراوەکە لەڕێگەی کەناڵی کۆمەڵایەتی " ویکونتاکت" هەوڵی دەداشارومەندانی " پتروزاودسک" و مورمانسک" شارەکانی ڕوسیا بە مەبەستی ڕازی کردنیان بۆ مۆسافیرەت بۆ سووریا و پەێوەست بوون بە  داعش ،رازی بکات.

ئەم گومانلێکراوە هەروەها بە شێوەی نیزام مەند دەستی داوە بە کۆ کردنەوەی هێز لە نێوان دانیشتوانی کۆماری کارلیا ، ناوچەی مورمانسک وکۆماری داغستان هەتا ئەوان بچنە رێزی تاقمە چەکدارەکانی قەفقازباکووری .

دەزگەی ئەمنیەتی ڕوسیایش لەم بارەوە وتی: کەسیی گومانلێکراو ، فێلمی ڤیدیویی و وێنەی ئینترنتی بۆ کەسانێک کە ئەگەریی ئە وە هەبووبێنە ناو داعشەوە ، بڵاو دەکردەوە....

کۆتایی کورتە نامە/310